کۆمپانیای قەدەر خزمەتگوزاری خۆی پێشکەش دەکات لەڕووی خاوێنکردنەوەی ژینگە و چالاكییەکانی کارگێری زبڵ و پاشماوەی ڕەق لە چوارچێوەی کۆکردنەوەی زبڵ و پاشماوەی پزیشکی و بیناسازی و هەروەها کۆکردنەوەی پاشماوە لە شەقامەکان لە ڕێگای بەکارهێنانی ئامێری تایبەت بۆ ئەم جۆرە کارانە. وە بەکارهێنانی کرێکاران بۆ ڕزگاربوونیان لە هەڵگرتنەوەی پاشماوەکان.

لەپاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵێك بەسەر کاری کۆمپانیا لەو بوارەوە، کۆمپانیا شوێن پێی خۆی گرتۆتەوە لە پاراستنی پاك و خاوێنی ژینگە و پێشکەشکردنی ژینگەیەکی خاوێن بۆ هاوڵاتی بە بەکارهێنانی ڕێگای نوێ و تەندرووست بۆ ڕزگاربوون لە زبڵ و ئامێری بەسووتەمەنی(ایرو٥) بۆ کەمکردنەوەی هەڵچوونی کاربۆن لە ئاسمان و پاراستنی ژینگە.

خاوێنکردنەوە لە سنووری نزیگەی ٤٠٠.٠٠٠ کەس دەبێت لە خاوێنکردنەوەی زبڵ و پاشماوەی ڕۆژانە ئەویش لەڕێگای دابەشکردنی ئامێرەکانی کۆمپانیا بەپێی چڕی دانیشوان بۆ گەیاندنی خزمەتگووزاری باشتر.

وە ئێستا کۆمپانیا هەوڵ دەدات بە پەرەپێدانی شێوازی کارکردن لەبواری ڕزگاربوونی هاوڵاتی لە زبڵ و پاشماوە لەبەر ئەوەی کۆمپانیا خاوێنی بەمەرجێکی سەرەکی دادەنێت.